پۆلیسی ئاكرێ داوایەك ئاڕاستەی كەناڵەكانی راگەیاندن دەكات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 152

راچڵەكین -

پۆلیسی ئاكرێ لەبارەی ئەو تاوانی كوشتەی كە لە قەزاكە روویدا، داوا لە كەناڵەكانی راگەیاندن و رای گشتی دەكات بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن و زانیاریی فەرمی تەنها لە پۆلیس وەربگرن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای ئاكرێ لە روونكردنەوەیەكدا كە ئەمڕۆ شەممە 24-10-2026 لەبارەی رووداوێكی كوشتن، ئاڕاستەی دەزگاكانی راگەیاندن و رای گشتی كردووە، رایگەیاندووە هێزەكانی پۆلیس بەهاوكاریی ئاسایش، بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباری سەرەكیی رووداوەكە، كە بەپێی ماددەی  406 لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركراوە.

پۆلیسی ئاكرێ داواشی لە سەرجەم دەزگاكانی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كردووە، بەشێوەیەكی بەرپرسیارانە كاربكەن و لەكاتی دروستبوونی تاوان، تەنها زانیاریی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس وەربگرن و خۆیان لە بڵاوكردنەوەی زانیاریی نادروست و بێ بنەما بەدوور بگرن. 

روونكردنەوەكەی پۆلیسی ئاكرێ لەدوای رووداوێكی تەقەكردن دێت لەو قەزایە، كە بەهۆیەوە دوو برا كوژران و تۆەتباری سەرەكیی رووداوەكەش تائێستا دەستگیرنەكراوە، پۆلیسی قەزاكە بەڵێنی داوە لەماوەیەكی نزیكدا بكوژەكە دەستگیر بكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن