شەقامێكی گشتی لە هەڵەبجە بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دادەخرێت

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 97

راچڵەكین -

بەهۆی كاری قیرتاوكردن، لە سبەینێوە شەقامێكی گشتی لە شاری هەڵەبجە بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دادەخرێت، هاتووچۆی شارەكە داوا دەكات رێگای جێگرەوە بكاربهێنن.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەڵەبجە، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 24-10-2026 بڵاوكراوەتەوە، سبەینێ یەكشەممە، كاتژمێر 6ی سەرلەبەیانی، كارەكانی قیرتاوكردن لە شەقامی گشتیی بەردەم نەخۆشخانەی عەنەب دەستپێدەكەن هەردوو ئاڕاستەی چوون و هاتنی شەقامەكە بە تەواوی بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا بەربەست دەكرێن.

هاتووچۆی هەڵەبجە داوای لە شۆفێران كردووە، بۆ كارئاسانیی تیمەكان و رێگریكردن لە دروستبوونی قەرەباڵغی، رێگا جێگرەوەكان بەكاربهێنن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن