راچڵەكین -
لەسنووری قەزای دەربەندیخان، سێ كەس بە تۆمەتی راوكردنی باڵندەی كێوی دەستگیركران و باڵندەكانیش ئازادكران و گەڕێندرانەوە بۆ سروشت و ژینگەی ناوچەكە.
ئەمرۆ یەكشەممە 25-10-2026، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویكردەوە، لەلایەن كارمەندانی بازگەی ئاسایشی بانی خێڵان-ەوە سێ هاووڵاتی دەستگیركران كە دوو باڵندەی زیندوو (كەو) یان پێبوو، هەروەها دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا و پاشان ڕادەستی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان كرا.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، بە فەرمانی دادوەر، كەوەكان ئازاد كران و گەڕێندرانەوە بۆ سروشت و ژینگەی ناوچەكە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و ئاڕاستەی دادوەر كراوە.