شوێنگۆڕین بۆ ئەم خوێندكارانە لەنێوان كۆلێژەكانی زانكۆكانی هەرێم دەستیپێكرد

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 182

راچڵەكین-

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەستپێكردنی پرۆسەی شوێن گۆرین لە نێوان بەش و كۆلێژەكانی بۆ خوێندكارانی كەركوك راگەیاند.

وەزارەتی خوێندنی باڵا لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لەمڕۆ یەكشەممە 25-10 تاكو 29-10ی 2026 لە ڕێگەی سیستمی زانكۆلاین پرۆسەی شوێن گۆرین لە نێوان بەش و كۆلێژەكان بۆ خوێندكارانی كەركوك ئەنجام دەدرێت و، دەتوانن شوێنێك هەڵبژێرن كە كۆنمرەكانیان لێی وەرگیراوە.

پرۆسەی (شوێن گۆڕین و هەڵبژاردنی بەش) لە ڕێگەی ئەم لینكەی خوارەوە دەبێت:

regayzanko.com

هاوكات وەزارەتی خوێندی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بەوەكردووە لە كۆی 1305خوێندكاری كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان لە ئێستادا 878 دەرچوو ناویان گەڕاوەتەوە.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە 427 دەرچوو بەهۆی هەڵەی فۆڕم پڕكردنەوە لەمڕۆ یەكشەممە 25-10 تاكو پێنجشەممە 29-10-2026 لە ڕێگەی سیستمی زانكۆلاین دەتوانن بەشێكی دیكە هەڵبژێرن كە لەگەڵ كۆنمرەكانیان بگونجێت و ناویان دەگەڕێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن