سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای میسان سێ ڕۆژ مۆڵەت بەحكومەت دەدات بۆ كردنەوەی دەروازەی شەیب

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 103


راچڵەكین-

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای میسان تەنها سێ ڕۆژ مۆڵەت بەحكومەتی عیراق دەدات بۆ كردنەوەی دەروازەی شەیب.

ئەمڕۆ یەكشەممە 25ی تشرینی یەكەمی 2026 مستەفا دەعیر عەبدولحەسەن محەمەداوی، رایگەیاند، ئەگەر لەماوەی سێ ڕۆژدا دەروازەی سنووری شەیب لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران نەكرێتەوە ئەوا ڕێكاری توند دەگرنەبەر. 

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای میسان هۆشداریدا بەوەی ئەگەر تا  ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بڕیاری كردنەوەی دەروازەكە نەدرێت، پەنا دەبەنە بەر ڕاگەیاندنی یاخیبوونی مەدەنی و بڕینی ڕێگاوبانەكانی پارێزگاكە.

مستەفا دەعیر عەبدولحەسەن محەمەداوی هەڕەشەی ئەوە دەكات كە ئەگەر داواكارییەكەیان جێبەجێ نەكرێت، پارێزگای میسان لە "جەستەی عیراق" جیا دەكەنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن