راچڵەكین-
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ درێژكردنەوەی وەرزی یاسادانانی خۆیی و پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای مۆڵەتی فەرمانبەران، كۆدەبێتەوە.
دانیشتنەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كەئەمرۆ یەكشەممە 25ی تشرینی یەكەمی 2026 بەڕێوەدەچێت تەنرخانكراوە بۆ دەنگدان بە درێژكردنەوەی وەزیری یاسادانانی خۆی بۆ ماوەی 30 رۆژ.
هاوكات چاوەڕێدەكرێت هەر لەو كۆبوونەوەیەدا دەنگ لەسەر پێشنیازە یاسای (پێدانی مۆڵەتی درێژخایەن بە فەرمانبەران) بدرێت، پێشنیارەكە پێشتر خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ كراوە.
بەپێی ئەم یاسایە، فەرمانبەر دەتوانێت بۆ ماوەی (5 ساڵ) مۆڵەت وەربگرێت بە موچەی بنەڕەتییەوە، بەمەرجێك فەرمانبەرەكە هەمیشەیی بێت كەمتر لە دوو ساڵ خزمەتی نەبێت، لەدوای ئەم 5 ساڵەوە، فەرمانبەر بۆی هەیە بۆ جاری دووەم موڵەتی 5 ساڵی تر وەربگرێت، بەڵام بۆ پێنج ساڵی دووەم (نیوەی موچەی بنەڕەتی) پێدەدرێت ( مۆڵەتەكەش بەساڵانی خزمەت بۆ فەرمانبەرەكە ئەژمار دەكرێت).
لەیەكێك لەمەرجەكانی تردا هاتووە، ئەو فەرمانبەرەی مۆڵەتەكە وەردەگرێت دەتوانێت بڕوانامەی بەكالۆریۆس، ماستەر یاخود دكتۆرا بەدەستبهێنێت بەڵام بڕوانامەكەی بۆ مەبەستی وەزیفی ئەژمار ناكرێت.