راچڵەكین-
سەرۆكوەزیرانی عیراق داوای لێكۆڵینەوە دەكات لەگەڵ مستەفا دەعیر عەبدولحەسەن سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای میسان.
ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تشرینی یەكەمی 2026نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای میسان هەڕەشەی یاخیبوون و جیابوونەوەی میسانی لە عیراق كردبوو، ئەگەر بێتو حكومەتی عیراق دەروازەی شەیب لەگەڵ ئێران نەكاتەوە، عەلی فالح زەیدی داوایكردووە، لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا بكرێت.
ڕۆژی 21ی تشرینی یەكەمی 2026 حكومەتی عیراق تاكلایەنە دەروازەی سنووری شەیب-ی لەگەڵ ئێران داخست. ئەو كات بەرپرسێكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق بۆ ڕۆیتەرزی راگەیاندبوو، بەئامانجی پێداچوونەوە بەڕێوشوێنە ئەمنییەكان و دانانی ئامێری نوێ بۆ ئاشكراكردنی بەقاچاغبردنی ماددەی قەدەغەكراو، بڕیاردراوە بەداخستنی دەروازی سنووری (شەیب) لەگەڵ ئێران.
ئەوەشی ڕوونكردبوەوە، دەوازەكە تا كاتێكی نادیار بەڕووی هاتوچۆی گەشتیاران، ئۆتۆمبێلی تایبەت و بازرگانی بەداخراوی دەمێنێتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی ئێران سەرباری دەربڕینی نیگەرانی خۆی لەو هەنگاوەی حكومەتی عیراق، لەهەمان كاتدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەغداد پێشوەخت لەداخستنی دەروازەكە ئاگاداری نەكردوونەتەوە.