ڕەوانەكردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمانی عیراق دوادەخرێـت

عێراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 133


راچڵەكین-

سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرای دەكات، ڕەوانەكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی 2027 لەئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەنجوومەنەكەیان دوا دەكەوێت.

عودەی عەواد، بەمیدیای فەرمی عیراقی راگەیاندووە، ڕەوانەكردنی پڕۆژە یاسای بودجە لەحكومەتەوە بۆ پەرلەمان دواخراوە بۆ ڕۆژی 15ی تشرینی دووەمی 2026.

عەواد لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا جەختی لەوەكرد، لیژنەكەیان لەگەڵ بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و كرێكارانی ڕۆژنەیەو لەگەڵ حكومەتدا كار لەسەر ئەوە دەكەن.

پێشتر عەلی فالح زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عیراق بڕیاریدا لەبودجەی 2027 سەرجەم كارمەندانی گرێبەست و كرێكارانی ڕۆژانە بكرێنە هەمیشەیی. هاوكات بڕیاریدا 120 هەزار پلەی وەزیفی بەشێوەی گرێبەست لە بودجەی 2027 دابمەزرێنرێن بەمەرجێك سەرجەم توێژەكان بگرێتەوەو بەشێوەیەكی دادپەروەرانەو بەگوێرەی ڕێژەی دانیشتووان بەسەر پارێزگاكاندا دابەشبكرێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن