راچڵەكین-
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بەربەستكردنی شەقامێكی تر بەمەبەستی درێژەدان بە كاركردن لە ئەندەرپاسی سەر شەقامی سالم رادەگەیەنێت.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، كاتژمێر 9:00ی بەیانی ڕۆژی سێشەممە 27ی تشرینی یەكەمی 2026 بۆ كارئاسانی جوڵەی ئۆتۆمبێل و كاركردن بە خێرایی لە پڕۆژەی (ئەندەرپاسی شەقامی سالم)، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، بەشێكی سایدی سەرەكی هاتن لە پردی ڕەئوف بەگ بە ئاڕاستەی یەكێتی ئەندازیاران لە مەودای پڕۆژەكە و شەقامی خوار ئەمنەسورەكە بە ئاڕاستەی شەقامی سالم، تا كاتێكی نادیار بەربەست دەكرێت.
شارەوانی سلێمانی داوا لەهاوڵاتییان و شۆفێران دەكات ڕەچاوی ڕێنمایی و هێماكانی هاتووچۆ بكەن و شەقامی دیاریكراو لە نەخشەی هاوپێچكراوی شەقامەكە وەك ڕێگای جێگرەوە بەكاربهێنن، بۆ ئەوەی پڕۆسەی دروستكردنی ئەندەرپاسەكە بەخێرایی و سەركەوتووی تەواوبكرێت؛ تا دەتوانن لە بەكارهێنانی شەقامەكانی دەوروبەر خۆ بپارێزن و بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت بەكاریان نەهێنن.