ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی ئیسرایل ڕاگەیەندرا

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 232


راچڵەكین-

دوای ململانێیەكی سەخت و توند، دواجار بەیانی رۆژی هەیینی 30ی تشرینی یەكەمی 2026 ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ( كنێست)ی ئیسرایل ڕاگەیەندرا.

بەگوێرەی ئەو ئامارانە، كەمپینەكەی بنیامین ناتانیاهۆ-ی سەرۆكوەزیرانی ئیسرایل 53 كورسی و كەمپینی گادی ئایزنكۆت-ی سەرۆك ئەركانی پێشووی سوپای ئەو وڵاتەو ڕكابەری سەرسەختی ناتانیاهۆ 48 كورسی و پارتە عەرەبییەكان 19 كورسی كنێستیان بەدەستهێنا.

بەو ئەنجامەش، هیچ كام لە ناتانیاهۆو ئایزنكۆت نەیانتوانی زۆرینەی كنێست ( 61 كورسی لەكۆی 120 كورسی) مسۆگەر بكەن.

بڕیارە دوای پێداچوونەوەی كۆتایی ئەنجامەكان، ڕۆژی 4ی تشرینی دووەمی 2026 ئەنجامەكان ڕادەستی ئیسحاق هرتسۆگ-ی سەرۆكی ئیسرایل بكرێت بەمەبەستی پەسەندكردنی، هەروەك بڕیارە ڕۆژی 10ی هەمان مانگ، ئەندامانی كنێست سوێندی یاسایی بخۆن.

ڕۆژی سێشەممە  27ی تشرینی یەكەمی 2026 هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل (كنێسێت) بەڕێوەچوو، تێیدا 7.3  ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەبوو. بەگوێرەی میدیای ئیسرایل ڕێژەی بەشداریی خەڵك لە هەڵبژاردنەكە 77% بووە، ئەوەش بەرزترینە لە دوای ساڵی 1999 وە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن