راچڵەكین-
پلاتفۆرمی باینانس (Binance) كە گەورەترین كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوە دیجیتاڵییەكانە لە جیهاندا، ڕووبەڕووی گەورەترین هێرشی ئەلیكترۆنی (هاك) بوەوەو بڕی 6.3 ملیار دۆلار دارایی بە نایاسایی لێ ڕاكێشراوە.
پلاتفۆرمی باینانس (Binance) لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، بە ئەگەری زۆرەوە هاككردنی لاپتۆپێك ڕێگەی داوە بە هێرشبەرەكان بەبێ مۆڵەت ئەو داراییانە ڕابكێشن. ئەوەشیان ڕوونكردووەتەوە، لەئێستادا سەرجەم مامەڵەكانیان ڕاگرتووە:" دڵنیایی دەدەینە بەكارهێنەرانمان كە تەواوی زیانەكان قەرەبوو دەكەینەوە."
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی میداكانی جیهان بڵاویانكردووەتەوە، پلاتفۆرمی باینانس بە هاوكاری پلاتفۆرمەكانی دیكە (وەك Tether و Circle) توانیویەتی نزیكەی 3 ملیار دۆلار لەو پارە دزراوە بلۆك و سڕ بكات پێش ئەوەی هاكەرەكان بتوانن ڕایبكێشن.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەم هێرشە ئەلیكترۆنییە، نرخی زۆربەی دراوە دیجیتاڵییە سەرەكییەكان دابەزینێكی كتوپڕیان بەخۆوە بینی؛ نرخی بیتكۆین نزیكەی 5% و ئیسریۆم نزیكەی 6٪ دابەزین، هەروەها دراوی BNB كە تایبەتە بە باینانس، دوای ئەوەی نزیكەی 10% دابەزی، دواتر بە رێژەی 2.7% بەرزبووەوە.