راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ هەیینی 30ی تشرینی یەكەمی 2026 ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، بارانبارین بە پچڕپچڕی لە سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ دەبارێت و پاشان كاریگەریەكەی درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەكانی ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هەندێك كات بارانبارین بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسكە دەبێت. لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم ئەگەری باران بارین كەمتر دەبێت . لەشەودا كەش سەقامگیر دەبێت.
سبەی شەممە 31ی تشرینی یەكەمی 2026 ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.ئەگەری بارینی كەمێك نمە باران هەیە لە ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و دەوربەری .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
دهۆك: 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 21 پلەی سیلیزی
پیرمام: 23 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی