ئێران زیانی ملیاران دۆلاری لە ئەمریکا داوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 33

راچڵەکین-

رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، بەپێی خەمڵاندنی پنتاگۆن، هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لانیکەم زیانی پێنج ملیار دۆلارییان گەیاندووە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، 274 دامەزراوەی سەربازیی ئەمریکا لە حەوت وڵاتی جیاواز بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە زیانیان بەرکەوتووە و تێچووی بنیاتنانەوەیان نزیکەی پێنج ملیار دۆلاری پێویستە.

 

باسی لەوەشکرد، ئەمریکا زانیاری سنووردار سەبارەت بەو بنکانە بڵاو دەکاتەوە و بەوهۆیەشەوە رەنگە تەواوی قەبارەی زیانەکان ئاشکرا نەبووبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن