بکوژی هاوڵاتییەکەی شارەزوور دەستگیرکرا

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 96

راچڵەکین-

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی بکوژی هاوڵاتییەکەێ قەزای شارەزووری راگەیاند.

 

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: تۆمەتبارەکە خۆی رادەستکردووە و دەست بەسەر دەمانچەکەشیدا گێڕاوە.

 

دەقی راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایش:

دوای ئەوەی لەڕێکەوتی ٢٠٢٦/١٠/٢٩ لە قەزای شارەزوور بەدەستڕێژی گولە کوژرا، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە ئەنجامدرا، شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار دەستنیشان كرا و شەوی ڕابردوو تۆمەتبار خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە کرد و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێل و دەمانچەی تۆمەتباردا.

 

لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی(٤٠٦)لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن