کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکرایەوە

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 79

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم هەیە لە هەندێک کاتدا لە دەوروبەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێک لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین.

ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی یەکشەممە، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور  و نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری بارینی تاوەبارانی کورتخایەن هەیە، بە تایبەتی لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن