راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 1-11-2026، ئاسمانی هەرێم هەندێ كات ساماڵ و پەڵە هەور دەبێ و هەندێ كاتیش و دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. پلەكانی گەرماش بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ كەمێك بەرز دەبێتەوە.
هەولێر: 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 27 پلەی سیلیزی
دهۆك: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
ئاكرێ:26 پلەی سیلیزی
گەرمیان:30 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 23 پلەی سیلیزی
سبەینێ دووشەممە 2-11-2026 ، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆیەك سەرەتا لەسەر ناوچە سنوورییەكان بە نمەبارانی پچڕ پچڕ دەبێت، پاشان لە كاتەكانی نیوەڕۆو دوای نیوەڕۆ نمەباران لەسەر ناوچە جیاجیاكانی سنووری ئیدارەی زاخۆ و سنووری پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و باشووری پارێزگای هەولێر و بەشێك لە ئیدارەی سۆران دەبارێت، ناوچە جیاجیاكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو بەشێك لە كەركووك ئەگەری نمە بارانی دەبێت لە هەندێ كاتی جیا جیا. هاوكات پلەكانی گەرما بە نزیكەی (1-3) پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 24 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:23 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 25 پلەی سیلیزی
دهۆك: 23 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی
ئاكرێ:25 پلەی سیلیزی
گەرمیان:29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 21 پلەی سیلیزی