بەغداد مەرجی بەردەوامی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرا دەكات

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 38

راچڵەكین-

جێگری سەرۆكوەزیرانی عیراق بۆ كاروباری ئابووری دەڵێت، عەلی فالح زەیدی، سەرۆكوەزیران لەچەندین بۆنەدا جەختی لەوەكردووە كە ئەو جیاوازی ناكات لەنێوان فەرمانبەرێك لەزاخۆو یەكێكی تر لە فاو، بەپێچەوانەوە لەبەر چەند هۆكارێك حەز دەكات مووچەی فەرمانبەرەكەی زاخۆ زووتر بدرێت وەك لەوەی فاو.

محەممەد تەمیمی، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی عیراق 24 لەبارەی ناكۆییەكانی نێوان هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان ووتی، جیاوازییەكی زۆر لە ئامارەكانی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتدا هەیە لەهەرێمی كوردستان، بەجۆرێك حكومەتی هەرێم دەڵێت ڕۆژانە تەنها 265 بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرێت لەكاتێكدا ڕاپۆرتی كۆمپانیای ماكنزی ئەمریكی ( كەبەهاوبەشی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە) باس لە 435-455 بەرمیلی ڕۆژانە دەكات، ڕێكخراوی ئۆپیكیش باس لە 600-650 هەزار بەرمیل دەكات، ئەو ئامارانەش لەگەڵ ئامارەكانی حكومەتی هەرێم جیاوازییەكەیان زۆرە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەغداد كێشەی لەگەڵ قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتدا نییە لەهەرێمی كوردستان ئەگەر تەنها هەزار بەرمیلیش بێت پشكی هەرێم ڕەوانە دەكەن بەڵام بەو مەرجەی شەفافیەت و ڕوونی لەئامارەكاندا هەبێت:" سەرۆكوەزیران ئامادەیە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هەموو بابەتێك بەبێ بوونی هیچ سنوورێك، ئەو تەنها بوونی شەفافیەتی دەوێت لە داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان." 

جێگرەكەی سەرۆكوەزیرانی عیراق جەختی لەوەكرد، عیراق پێشنیازی كردووە لیژنە هونەرییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد، پێكەوە كار بكەن بۆ چاودێركردنی پێوەری بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستان.

محەممەد تەمیمی، ئەوەشی ووت، هیچ دوژمنكارییەك دژی هەرێمی كوردستان یان هاوڵاتییان و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بوونی نییە... هەروەك هیچ بیرۆكەیەك نییە بۆ سزادانی هەرێمی كوردستان بەهۆی جیاوازی بۆچوونەكان لەنێوان بەغدادو هەولێر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن