تاوەباران دەبارێت و هەورە بروسكەی لەگەڵدا دەبێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 115


راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2026 ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە بارانی كەم كە هەندێك جار دەگۆرێت بۆ تاوە باران و بروسكە لەزۆربەی ناوچەكانی هەرێم. كاریگەری دابارین لەكاتەكانی بەیانی تاكو كاتەكانی دوایی نیوەڕۆ لەناوچەكانی بادینان و سنووری پارێزگای هەولێر زیاتر دەبێت پاشان كاریگەی لاواز دەبێت بەرەو ناوچەكانی رۆژهەڵاتی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە تاكو كاتەكانی شەو بەشێوەی پچرپچر بەردەوامی دەبێت پاشان كەش سەقامگیر دەبێتەوە ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵەهەور دەگۆڕێت. پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە  بە ( 2-3 ) پلە.

سبەی سێشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2026 ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، ئەگەری كەمێك نمە بارانی پچرپچر هەیە  لەناوچە شاخاوییەكان .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 25 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆك: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ: 24 پلەی سیلیزی 
گەرمیان: 28 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن