راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە بە ناوی ئافرەتەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان پارەی لە خەڵک وەرگرتووە.
دەقی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی گەرمیان:
لە چوارچێوەی هەوڵەبەردەوەمەکانی پۆلیسی گەرمیان/ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان گرتوویەتیە بەر دژ بەو کەسانەی ئامێرەکانی پەیوەندی خراپ بەکار دەهێنن پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردودا هاوڵاتیەک سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانی کرد سکاڵای تۆمار کرد دژ بەکەسێکی نەناسراو کە ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵ بوو لە ڕێگەی ( ٢ ) ژمارە تەلەفۆنەوە لەژێر هەڕەشەو خەڵەتاندن بە ناوی ئافرەتەوە لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان پارەیەکی زۆری لێ سەندبو پاش بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری وەرگرتنی فەرمانی دادوەر لە ڕێکەوتی ٢٨ _ ١٠ _ ٢٠٢٦ توانرا تۆمەتبار ( أ . ح .ڕ ) تەمەن ( ٤٥ ) ساڵ دەستگیربکرێت بە پێی مادەی ( ٤٥٢ ) پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
پۆلیسی گەرمیان داواکارە لە هەر کەسێک کە زەرەرمەند بوە لەم جۆرە کارە ئەوا سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان بکات بەمەبەستی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی ژمارە تەلەفۆنەکانی تۆمەتبار لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوان پارێزراوە .