باران دەبارێت و هەورە بروسكەی لەگەڵدایە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 142


راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە 4ی تشرینی دووەمی 2026 ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، لە دوای نیوەرۆ  بۆ كاتەكانی ئێوارەدا، سنووری باشووری ئیدارەی گەرمیان و بەشێك لە سلێمانی و باشووری پارێزگای كەركوك نمە بارانی دەبێت، لە ئێوارە و شەودا ئەگەری باران بارین لەسەر سنووری ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاویەكان و پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ هەیە. پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1 – 2) پلە.

سبەی پێنچ شەممە 5ی تشرینی دووەمی 2026 كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست لە سەر ناوچەكەمان كەمێك زیاد دەكات. بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی كاتەكاندا لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچر پچر، لە دوای نیوەرۆ رێژەی دابارین هەندێ جار زیاد دەكات و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت. باران بارین لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و سۆران زیاتر دەبێت بەراوورد بە ناوچەكاندا تردا، لە كاتەكانی شەودا كاریگەری لاواز دەبێت. پلەكانی گەرما نزمتر دەبێتەوە بە (2-3) پلەی سیلیزی بەڵام لە ناوچە شاخاویەكان نزمتر دەبێت بە ( 3 – 4) پلە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 24 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 23 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆك: 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ: 23 پلەی سیلیزی 
گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن