راچڵەكین-
دەستەی دەستپاكی فیدراڵی عیراق، سزادانی هەریەك لە پەرلەمانتار عالیە نسەیف و پارێزگاری پێشووتری سەڵاحەدین رائید جبوری، لەلایەن دادگای تاوانەكان ڕاگەیاند.
دەستەی دەستپاكی عیراقن ڕۆژی چوارشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2026 بڵاویكردەوە، بەتاوانی بەكارهێنانی پۆستەكانیان بۆ سوودی خۆیان و سوودوەرگرتنیان لە گرێبەستەكانی كۆمپانیای نەوتی باكور، عالیە نسەیف بەدوو ساڵ و رائید جبوری بە پێ،ج ساڵ زیدانی توند سزا دراون.
سزاكەی نسەیف و جبوری هەر بە زیندانیكردن نەوەستا، بەڵكو لەلایەن دادگاوە پابەندكران بەگێڕانەوەی بڕی 10 ملیار دیماری عیراق كەبەشێوەیەكی ناسایی دەستیانكەوتووە.
پێشترو لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵدا، دادگای عیراقی سزای 10 ساڵ بەندكردنی بۆ عالیە نسەیف بە تاوانی دەسكەوتی نایاسایی دەركرد لەگەڵ پابەندكردنی تاوانبار بە گەڕاندنەوەی زیاتر لە 61 ملیار دینار، جگە لە سەپاندنی پێبژاردنێك بە هەمان بڕی پارەكە.