سوپای ئیسرائیل هێرشدەكاتە سەر چەند گوندێكی باشووری سووریا

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 98

راچڵەكین -

سوپای ئیسرائیل بە هێزێكی زۆرەوە هێرشدەكاتە سەر چەند گوندێكی پارێزگای قونەیتەڕە لە باشووری سووریا و هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنین لەناوچەكە ئەنجام دەدات.

میدیاكانی ناوخۆی سووریا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 4-11-2026، كاروانێكی سوپای ئیسرائیل كە لە پێنج ئۆتۆمبێل و ژمارەیەك سەرباز پێكهاتبوو، هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان لە چەندین گوندی سنووری پارێزگای قونەیتەڕە لە باشووری سووریا ئەنجامدا و لەڕێگەی دانانی بازگەی كاتییەوە داوای ناسنامەیان لە هاووڵاتییانی دانیشتووی ئەو گوندانە دەكرد.

هێزەكەی سوپای ئیسرائیل هەڵمەتێكی كێوماڵكردنیشی لە گوندەوارەكانی رۆژئاوای قونەیتەڕە ئەنجامدا، كە بەپێی میدیاكانی ناوخۆی سووریا، ئامانج لەو كردەوە سەربازییە، گەڕان بووە بەدوای حەشارگەی ئەو چەكدارانەی كە ئیسرائیل بە گروپی تیرۆیستی ناویان دەبات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن