نرخی كارەبای موەلیدەی سیتییەكان بۆ مانگی 10 دیاریكرا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 95

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، نرخی كاركردنی موەلیدەكانی دەرەوەی شارو سیتییەكانی ناوشاری بۆ مانگی تشرینی یەكەمی 2026 بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی كارەبای سلێمانی بێت، بەگوێرەی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەكاندا بۆ مانگی 10 نرخی كاتژمێرێك كارەبای موەلیدە بۆ یەك ئەمپێر 76 دینارە ئەگەر بەرنامەی كاركردنیان 24 كاتژمێری بن،‌ ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزا و ناحیانەیە كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناكی و موەلیدەكانیان كاردەكەن.

سەبارەت بە موەلیدەی ستییەكانیش، نرخی كیلۆوات ئاوەڕێك بۆ مانگی 10 بریتییە لە 502 دینار، هاوكات بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان 486 دینارە.

" سوپای ئەمریكا لەڕێی ڕەوانەكردنی پشتیوانی زیاتر بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ئامادەكارییەكانی تەواو دەكات بۆ دەستپێكردنەوەی جەنگ دژی ئێران."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن