راچڵەكین -
وەزارەتی بەرگریی توركیا كوژرانی سەربازێكی سوپای وڵاتەكەی لەسەر سنووری ئێران راگەیاند، كە لەچەند رۆژی رابردوودا لە دیوی ئێرانەوە تەقەی لێكرابوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5-11-2026، وەزارەتی بەرگریی توركیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی شەممەی رابردوو لەناوچەیەكی سەرسنوور لەگەڵ ئێران، لە دیوی ئەو وڵاتەوە تەقە لە سەربازێكی سوپای توركیا كرا و كوژرا، بۆ لێكۆڵینەوەش لە هۆكاری تەقەكردنەكە، كۆبوونەوەیەكی بەپەلە لەنێوان شاندێكی سەربازیی هەردوو وڵات ئەنجامدرا.
وەزارەتی بەرگریی توركیا ئاماژەی بەوەكردووە، لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن و تائێستاش ئەنجامەكەی دەرنەكەوتووە و نازانرێت هۆكاری تەقەكردنەكە چی بووە.