ڕووداوێكی تەقەكردن لە كۆلۆرادۆی ئەمریكا كوژراوو برینداری لێكەوتەوە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 94


راچڵەكین-

لەڕوبەڕووبوونەوەیەكی چەكداریدا لە شاری لەیكودی سەر بەویلایەتی كۆلۆرادۆی ئەمریكا، ئەفسەرێكی پۆلیس و گومانلێكراوێك كوژران.

تۆڕی ( CBS news) بڵاویكردووەتەوە، هێزەكانی پۆلیس ئاگادار كراونەتەوە لەبوونی كەسێكی گومانلێكراو لەناو پاسێكی جۆری (RTD) لەیەكتری بڕی وێست كۆلفاكس، كاتێك پۆلیس گەیشتووەتە شوێنەكە، شەڕەتەقە ڕوویداوە بەهۆیەوە ئەفسەرێكی پۆلیس كوژراوەو سیانی تر برینداربوون.

هەر بەگوێرەی زانیارییەكان لەو ڕوبەڕووبوونەوەیەدا گومانلێكراوەكە لەلایەن پۆلیسەوە كوژراوەو پیادە ڕەوێكیش كەلەنزیك شوێنی ڕووداوەكە بووە، برینداربووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن