دەرباز كۆسرەت ڕەسول: وەك چۆن دوێنێ بەیەك دەنگ بڕیارمان دا بەیەكەوەش بەردەوام دەبین

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 63

راچڵەكین-

دەرباو كۆسرەت ڕەسول، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت، خوێندنگەی ئازایەتی، نەترسی، پشوودرێژی و برایەتی هەتاسەری، ئەنجامی ڕێبازو میراتی نەبڕاوەی سەرۆك مام جەلال و كاك كۆسرەتە. 

ڕۆژی هەیینی 6ی تشرینی دووەمی 2026 دەرباز كۆسرەت ڕەسول، كەلەهەمان كاتدا لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە پەیامێكی لەسەر دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و بڕیارەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بڵاوكردەوە.

دەقی پەیامەكەی دەرباز كۆسرەت ڕەسول:

خوێندنگەی ئازایەتی، نەترسی، پشوودرێژی و برایەتی هەتاسەری ئەنجامی ڕێبازو میراتی نەبڕاوەی سەرۆك مام جەلال و كاك كۆسرەتە. 

برایانم كاك بافڵ و كاك قوبادو كاك شاڵاو، هەموو هەڤاڵانم لە سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، ئەوەی ئەمرۆ هەمانە، بەرهەمی خوێنی ئاڵی شەهیدانە، بەرهەمی وەفاداری و سەربەرزیی سەركردە مێژووییەكانمانە، بەری رەنجی خەباتی كەم وێنەو دوورودرێژی قارەمانانی ئەم ڕێبازەیە، بەرهەمی كاركردنی هاوبەش، هەڵوێستی ڕاستگۆیانەو رەنجی ماندوونەناسانەیە!

ئەم مێژوو و سەروەرییە، ئەمانەتی پیرۆزی سەرۆك مام جەلال و كاك كۆسرەتە لەسەر شانی هەموومان، بەوەفاو یەكدەنگییەوە ئەو ئەمانەتە دەپارێزین، وەك چۆن دوێنێ بەیەك دەنگ بڕیارمان دا بەیەكەوەش بەردەوام دەبین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن