راچڵەكین-
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 31ی تشرینی یەكەم تا 6ی تشرینی دووەم بڕی (5) ملیارو (376) ملیۆن و (718) هەزارو (340)دینار بووە، لە (77%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (23%) چەكە.
داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی 71.418% كەمیكردووە دەكاتە بڕی 13 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 24 تا 30ی تشرینی یەكەم بریتیی بوو لە (18) ملیارو (779) ملیۆن و (829) هەزارو (320) دینار.
ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.