راچڵەكین -
وەزارەتی بەرگریی رایگەیاند بەهاوكاری هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی، تۆمەتبارێك بەپیچی 4ی تیرۆر لەسنووری ئەو پارێزگایە دەستگیركرا.
ئەمڕۆ هەینی 6-11-2026 وەزارەتی بەرگریی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانی بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی، تۆمەتبارێكییان لەسنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیركرد كە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواكراوە.
وەزارەتەكە ئاشكرایكرد، دەستگیركردنی تۆمەتبارە داواكراوەكە، لەسەر بنەمای زانیاریی وردی هەواڵگری بووە، دوای دەستگیركردنیشی، تۆمەتبارەكە رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كرا.