ژماره‌ی تووشبووان به‌ كۆرۆنا له‌ جیهاندا پێنج مليۆن و ٢٠٠ هەزار كه‌سی تێپه‌ڕاند

جیهان

22/05/2020     ژمارەی بینراو 283

راچڵەکین-

ژمارەى تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا گه‌یشته‌ پێنج مليۆن و ١٩٨ هەزار و ٣٠٧ كه‌س.

بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه‌‌ پشت به‌ ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، تا ئێستا پێنج مليۆن و ١٩٨ هەزار و ٣٠٧ كه‌ست لە جیهاندا تووشی کۆرۆنا بوون، هاوکات ٣٣٤ هه‌زار و ٦٨٩ كه‌س به‌ هۆی تووشبوونیان به‌ په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و، تا ئێستا دوو ملیۆن و ٨٣ هه‌زار و ٣١٨ توشبووی په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

بە پێی ئامارەکان له‌ ئه‌مریكا كه‌ زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوه‌، تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و ٦٢٠ هەزار و ٩٠٢ حاڵەتی تووشبوون‌ و، ٩٦ هه‌زار و ٣٥٤ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراوه‌.

- ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی تووشبوون به‌ په‌تاكه‌ تیایاندا‌ ٢٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه‌

به‌پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕه‌كه‌، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی تووشبوون به‌ په‌تاكه‌ تیایاندا له‌ ٢٠ هه‌زار زیاتره‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌؛‌‌ "رووسیا ٣١٧ هەزار و ٥٥٤ حاڵه‌ت، به‌ڕازیل ٣١٠ هه‌زار و ٩٢١ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٢٨٠ هه‌زار و ١١٧ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٢٥٠ هه‌زار و ٩٠٨ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٢٢٨ هه‌زار و شه‌ش حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ١٨١ هه‌زار و ٨٢٦ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا ١٧٩ هه‌زار و ٢١ حاڵه‌ت، توركيا ١٥٣ هەزار و ٥٤٨ حاڵه‌ت، ئێران ١٢٩ هەزار و ٣٤١ حاڵه‌ت، هیندستان ١١٨ هەزار ٥٠١ حاڵه‌ت، پێرو ١٠٨ هەزار ٧٦٩ حاڵه‌ت، چین ٨٢ هه‌زار و ٩٧١ حاڵه‌ت، كەنەدا ٨١ هەزار و ٣٢٤ حاڵه‌ت، سعوودیه‌ ٦٥ هه‌زار و ٧٧ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٥٩ هه‌زار و ٥٦٧ حاڵه‌ت، بەلجيكا ٥٦ هەزار و ٢٣٥ حاڵه‌ت، چیلی ٥٧ هەزار ٥٨١ حاڵه‌ت، پاكستان ٥٠ هه‌زار و ٦٩٤ حاڵه‌ت، هۆڵەندا ٤٤ هەزار و ٧٠٠ حاڵه‌ت، قه‌ته‌ر ٣٨ هه‌زار و ٦٥١ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر ٣٥ هه‌زار و ٣٠٦ حاڵه‌ت، بیلاڕووسیا ٣٣ هه‌زار و ٣٧١ حاڵه‌ت، سوید ٣٢ هەزار و ١٧٢ حاڵه‌ت، سويسرا ٣٠ هەزار و ٦٩٤ حاڵه‌ت، پورتوگال ٢٩ هەزار و ٩١٢ حاڵه‌ت، سینگاپور ٢٩ هەزار و ٨١٢ حاڵه‌ت، به‌نگلادش ٢٨ هه‌زار و ٥١١ حاڵه‌ت، ئیمارات ٢٦ هه‌زار و ٨٩٨ حاڵه‌ت و ئیرله‌ندا ٢٤ هەزار و ٣٩١ حاڵه‌ت، ئیندۆنێزیا ٢٠ هەزار و ١٦٢ حاڵه‌ت و پۆڵه‌ندا ٢٠ هەزار و ١٤٣ حاڵه‌ت".

هه‌روه‌ها ئاماره‌كانی حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ له‌و وڵاتانه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

''به‌ریتانیا ٣٦ هه‌زار و ٤٢ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٣٢ هه‌زار و ٤٨٦ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٢٨ هه‌زار و ٢١٥ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٢٧ هه‌زار و ٩٤٠ حاڵه‌ت، به‌ڕازیل ٢٠ هه‌زار و ٨٢ حاڵه‌ت، بەلجيكا نۆ هەزار و ١٨٦ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا هه‌شت هه‌زار و ٣٠٩ حاڵه‌ت، ئێران حه‌وت هەزار و ٢٤٩ حاڵه‌ت، مه‌كسیك شه‌ش هه‌زار و ٥١٠ حاڵه‌ت، كەنەدا شه‌ش هەزار و ١٥٢ حاڵه‌ت، هۆڵەندا پێنج هەزار و ٧٧٥ حاڵه‌ت، چین چوار هه‌زار و ٦٣٤ حاڵه‌ت، توركيا چوار هەزار و ٢٤٩ حاڵه‌ت، سوید سێ هەزار ٨٧١ حاڵه‌ت، هیندستان سێ هه‌زار و ٥٨٥ حاڵه‌ت، پێرو سێ هه‌زار و ١٤٨ حاڵه‌ت، رووسیا سێ هه‌زار و ٩٩ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر دوو هه‌زار و ٩٣٩ حاڵه‌ت، سويسرا هەزار و ٨٩٨ حاڵه‌ت، ئیرله‌ندا هه‌زار و ٥٨٣ حاڵه‌ت، ئیندۆنێزیا هەزار و ٢٧٨ حاڵه‌ت، پورتوگال هه‌زار و ٢٧٧ حاڵه‌ت، پاكستان هه‌زار و ٦٧ حاڵه‌ت‌، پۆڵه‌ندا ٩٧٢ حاڵه‌ت، چیلی ٥٨٩ حاڵه‌ت، به‌نگلادش ٤٠٨ حاڵه‌ت، سعوودیه‌ ٣٥١ حاڵه‌ت، ئیمارات ٢٣٧ حاڵه‌ت‌، بیلاڕووسیا ١٨٥ حاڵه‌ت‌، سینگاپور ٢٣ حاڵه‌ت و قه‌ته‌ر ١٧ حاڵه‌ت‌‌''.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن