راچڵەکین-
تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە ٢٤ کاتکۆی رابردوودا ٥١ کەسی دیكه بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، بەوەش كۆی گشتیی ئەو کەسانەی بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە حه‌وت هەزار و ٣٠٠ کەس.
کیانوش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، له ٢٤ کاتکۆی رابردوودا، ٥١ كه‌سی دیکەی به‌هۆی کۆرۆناوه گیانیان لەدەستداوە و، دوو هه‌زار و ٣١١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسەکە تۆماركراوه.
جیهانپور ئاماژەی بەوەشکردووە، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته حه‌وت هه‌زار و ٣٠٠ كه‌س ، ژمارەی تووشبووانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٣١ هەزار و ٦٥٢ كەس، باری ته‌ندروستیی دوو هه‌زار و ٦٥٩ تووشبوو ناجێگیرە، تا ئێستا ١٠٢ هه‌زار و ٢٧٦ تووشبووی ڤایرۆسه‌كه دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر چاكبوونه‌ته‌وه.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ژمارەی ئەو پشکنینانەی لەو وڵاتە ئاشکرا کرد و رایگەیاند، تا ئێستا ٧٦٣ هه‌زار و ٩١٣ كه‌س پشکنینی کۆرۆنایان بۆکراوە.