راچڵەکین-
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای بەسرە ئەو مەرجانە ئاشکرادەکات کە دەبێت لە وەزیری نەوتدا هەبن. دەشڵێت، ناوی پێنج کەسیان رادەستی مستەفا کازمی کردووە بۆ ئەوەی ببێتە وەزیری نەوتی عێراق.
عامر فایز، رایگەیاند، وەك نوێنەرانی بەسرە، چوار مەرجیان هەیە بۆ ئەو كەسەی دەبێتە وەزیری نەوت، دەبێت خەڵكی بەسرە بێت، بڕوانامەی باڵای هەبێت، پێویستە پسپۆڕی و لێهاتوبێت لەبواری نەوتدا و نابێت سەر بەهیچ حزبێكی سیاسی بێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئێستا ئەوان ناوی پێنج کاندیدیان رادەستی مستەفا کازمی کردووە کە کۆدەنگی سەرجەم پەرلەمانتارانی پارێزگاکەی لەسەرە و دەیانەوێت یەکیک لەو کەسانە ببێتە وەزیری نەوت."
شه‌وی 6ی ئه‌م مانگه، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی بە کابینەکەی مستەفا کازمی بەخشی و تێیدا 15وەزیر متمانەیان پێبەخشرا و كاندیدی پێنج له وه‌زاره‌ته‌كان ره‌تكرانه‌وه، کاندیدی هه‌ریه‌ك لە وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و نه‌وت ئاماده‌نه‌بوون بۆ ده‌نگدان.