راچڵەكین -
پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند كە تابلۆی چەندین ئوتۆمبێلیان دزیوەو تاوانیان پێ ئەنجامداوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-11-2026 بڵاوكراوەتەوە، بەشی نەهێشتنی تاوان / نووسینگەی تاوانی باكوور، دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (م. ش. ی.) و (ع. ع. م.) دەستگیركرد، كە بە چەندین تاوان تۆمەتبارن و تابلۆی چەندین ئوتۆمبێلیان دزیوەو تاوانیان پێ ئەنجامداوە.
لەكاتی دەستگیركردنی دوو تۆمەتبارەكەدا، دەستبەسەر ئۆتۆمبێلی ژمارەی ساختە و چەكی بێمۆڵەت لە جۆری دەمانچە و كڵاشینكۆف دا گیرا، لەگەڵ كۆمەڵێك فیشەك.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، هەردوو تۆمەتبارەكە، كە لە چەندین نوسینگە و بنكە داواكراوان، لە ئێستا لە چوارچێوەی رێكارە یاساییەكاندا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.