راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ هەیینی 20ی تشرینی دووەمی 2026 ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە سنووری پارێزگای دهۆك و هەولێر و ئیدارەی سۆران و ئیدارەی ڕاپەڕین بە پچڕپچڕی دەبارێت، لە شەودا كاریگەریەكە لاواز دەبێت .
سبەی شەممە 21ی تشرینی دووەمی 2026 ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكانی باكوور ئەگەری كەمێك باران بارین هەیە.پلەكانی گەرما بە نزیكی 1 تــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
پیرمام: 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی
دهۆك: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی