راچڵەكین-
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 14 تا 20ی تشرینی دووەم بڕی (8) ملیارو (694) ملیۆن و (983) هەزارو (56)دینار بووە، لە (85%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (15%) چەكە.
داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی 49.213% كەمیكردووە دەكاتە بڕی 8 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە7تا 13ی تشرینی دووەم بریتیی بوو لە (17) ملیارو (120) ملیۆن و (523) هەزارو (796) دینار.
ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.