زەیدی: قۆناغی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت دەستپێدەكات

عێراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 62

راچڵەكین-

فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق دەڵێت لە جورف ئەلسەخرەوە، قۆناغی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر تەواوی خاكی عیراقدا دەستپێدەكات.

ڕۆژی هەیینی 20ی تشرینی دووەمی 2026 عەلی زەیدی پەیامێكی ئاڕاستەی هێزە چەكدارەكان و بەتایبەت ئەو هێزانە كرد كە چوونە نێو جورف ئەلسەخرو رایگەیاند:" دوو راسپاردەم هەیە بۆتان (دانبەخۆداگرتن و دانایی) چونكە ئێمە شەڕ ناكەین؛ هەموو ئەوانەی لەوێن براتانن، هیچ دوژمنێك لە نێوانتاندا نییە و هیچ نەیارێك لە بەردەمتاندا نییە؛ ئەوان رۆڵەی ئەم نیشتمانەن و خوێنیان خوێنی ئێمەیە، هەمووان لەژێر یەك ئاڵا، یەك فەرماندەیی و یەك یاسادا دەچنە نێو هێزە چەكدارەكانەوە."

وتیشی:" بڕیارەكەمان جێگیرەو وەك خۆیەتی كە دەبێت چەك تەنها بەدەست دەوڵەتەوە بێت، هیچ چەكێك نییە جگە لەچەكی عیراق، هیچ بڕیارێك نییە جگە لەبڕیاری عیراق، هیچ ئاڵایەكیش بەرزتر لەئاڵای عیراق ناشەكێتەوە." 

فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق لەدریژەی پەیامەكەیدا ووتی:" ئێوە سەلماندتان كاتێك عیراق یەكدەگرێت هیچ شتێك ناتوانێت لە بەردەمیدا بوەستێتەوە، لە جورف سەخرەوە سەرەتای سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر تەواوی خاكی عێراقدا دەستپێدەكات، بۆ ئەوەی رووبەڕووی هەر گەندەڵییەك یان چەكی بێسەروبەر ببینەوە لە وڵاتەكەماندا؛ ئەمە سەرەتای عیراقێكی یەكگرتووی بەهێز و دادپەروەرە كە دەستوور و یاسا حوكمی دەكەن."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن