راچڵەکین-
جارێکی دیکە هاککەرەکان دەستیان گەیشتەوە بە سیستمەکانی FBI و ئەمەش کاردانەوەی زۆری میدیاکانی لێکەوتەوە.
کەناڵی CNN بڵاویکردەوە، هاککەران توانیویانە دەستیان بگات بە بنکەی زانیاریی نیشتمانیی تاوانەکانی FBI کە یەکێکە لە دامەزراوە زۆر گرنگەکانی دەزگاکە و لە رێگەیەوە زانیارییەکان لەنێوان هێزە فیدراڵییەکان و پۆلیسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم بنکەیە فەرمانی دەستگیرکردن، ناوی کەسانی داواکرا و پشکنینی پێشینەی هاوڵاتییانی ئەمریکا لەخۆدەگرێت، ئەمەش دووەم هێرشی ئەلیکترۆنییە بۆ سەر سیستمەکانی FBI لەماوەی مانگەکانی رابردوودا.
شایەنی باسە پێشتر و لە مانگی ئەیلولیشدا، هێرشی ئەلیکترۆنی کرایە سەر دەزگاکە و زانیارییە کەسییەکانی بەشێک لە کارمەندەکانی دزرابوو.