راچڵەکین-
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پەیامێکی بڵاوکردەوە بەبۆنەی رۆژی شەهیدانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە.
دەقی پەیامەکەی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ:
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
کۆمەڵانی خەڵکی خۆڕاگری کوردستان
هەڤاڵان و تێکۆشەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٢١ی تشرینی دووەم، ڕۆژی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە؛ ڕۆژی نوێکردنەوەی پەیمان و وەفادارییە بۆ ئەو کاروانە نەپساوەیەی شەهیدان کە بە خوێنی گەشی خۆیان مێژووی پڕ لە سەروەریی گەلەکەمانیان نووسییەوە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ، یهكێك له شانازییهكانی ئهوهیه نازناوی حزبی شەهیدانی پێبەخشراوە، چونکە لە هەموو قۆناغە سەختەکانی خەبات و تێکۆشاندا، پێشەنگی قوربانیدان بووە. ئەم ئازادییەی بەدەستهاتووە بەرهەمی ڕەنج و خوێنی ئاڵی هەزاران شەهیدی یەکێتی و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستانە.
لەم یادە پیرۆزەدا، سەری ڕێز و نەوازش لەبەردەم گڵکۆی پیرۆزی سەرجەم شەهیدانی یهكێتی دادەنەوێنین. بەڵێن بە ڕۆحی پاکی شەهیدان و کەسوکارە سەربەرزەکانیان دەدەین کە هەمیشە پارێزەری دەستکەوتەکان بین و درێژەپێدەری ڕێبازە پیرۆزەکەیان بین بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدان و سەربەرزی و سەرفرازی بۆ کەسوکاریان.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان