کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

کوردستان

13 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 3

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان بە گشتی پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم هەندێکجار بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و ئەگەری بارینی کەمێک باران لەو ناوچانە هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەکاتەکانی شەو بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو دەگۆڕێت، ئەگەری بارینی کەمێک باران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا هەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن