راچڵەکین-
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاریدا بە هەموارکردنەوەی رێنماییەکانی پەیوەست بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و بەپێی رێنماییە نوێیەکە، بەخشینی گومرگی ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەڵگیراوە.
بەگوێرەی نووسراوێژی وەزارەتەکە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە تەواو کارەبایین و هیچ جۆرە بزوێنەرێکیان نییە کە بە سووتەمەنی کار بکات، بە رێژەی %15 گومرگیان لێوەردەگیرێت و تەنها لە رسوماتی تابلۆ و ژینگە دەبەخشرێن.
هاوکات هەر بەپێی نووسراوەکە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە هەردوو سیستمی کارەبایی و سووتەمەنی کار دەکەن بە رێژەی %15 گومرگ دەکرێن و ئەم رێنماییە نوێیانە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە و دەچنە بواری جێەبەجێ کردنەوە