سویسرا میوانداریی دانوستانەكانی نێوان رووسیا و ئەوروپا دەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 97

راچڵەكین -

حكومەتی سویسرا ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ میوانداریكردنی دانوستانەكانی نێوان رووسیا و ئەوروپا ئەگەر هەردوو لایەن بڕیاری دانوستاندن بدەن.

ئەمڕۆ شەممە 21-11-2026، وەزارەتی دەرەوەی سویسرا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، حكومەتی وڵاتەكەمان ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ رێكخستنی گەڕێكی دانوستاندن لەنێوان شاندی رووسیا و ئەوروپا بەئامانجی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەگەر رووسیا و ئەوروپا نیازی دەستپێكردنی دانوستانیان هەبێت، ئەوا سویسرا ئامادەیە میوانداریی شاندی هەردوو لایەن بكات و رۆڵیش بگێڕێت لە نزیككردنەوەی بۆچوونەكانیان.
 
ئەم هەڵوێستەی حكومەتی سویسرا لەدوای لێدوانێكی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا هات كە رایگەیاندبوو ئەگەر سەرانی وڵاتانی ئەوروپا دەیانەوێ دانوستان بكەن، ئەوا دەتوانن بێنە مۆسكۆ و قسە لەسەر هەموو بابەتێك بكەین.

تائێستاش هیچ كام لە وڵاتانی ئەوروپا وەڵامی بانگەوازەكەی سەرۆكی رووسیا و دەستپێشخەرییەكەی سویسرایان نەداوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن