تۆمەتبارانی رووداوەكەی هەریر دەستگیركران

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 153

راچڵەكین -

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی ئەو چوار تۆمەتبارەی راگەیاند كە لەناو بازاڕی قەزای هەریر بە چەك هێرشیان كردبووە سەر هاووڵاتییەك.
 
بەگوێرەی روونكردنەوەیەكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، كە ئەمڕۆ شەممە 21-11-2026 بڵاوكراوەتەوە، تێیدا هاتووە دوای ئەوەی دوێنێ ڕێكەوتی ٢٠٢٦/١١/٢٠، لە ناو بازاڕی هەریر چوار كەس بە چەك هێرشیان كردە سەر هاووڵاتییەك و گرتە ڤیدیۆیی ڕووداوەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە، تیمەكانمان لە بەشی پۆلیسی هەریر دەستبەجێ لێكۆڵینەوەیان دەستپێكرد.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ماوەیەكی كەمدا توانرا تۆمەتباران بە ناوەكانی (هـ، خ، ح) و (ح، خ، ح) و(م، خ،ح)و (ب،ع،ش) دەستنیشان بكرێن و هەر چواریان دەستگیر بكرێن. لە ئێستاشدا تۆمەتباران بەپێی ڕێكارە یاساییەكان مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن