راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی 11 دیاری دەكات و رایدەگەیەنێت، نرخی ئەمپێر بە گوێرەی كاتژمێری كاركردن دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26-11-2026، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، بەگوێرەی نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەكاندا بۆ مانگی (11)، نرخی كاتژمێرێك كارەبای موەلیدە بۆ یەك ئەمپێر (82 ) دینارە لە ناو شارو دەرەوەی شاری سلێمانی، بۆ ئەو قەزا و ناحیانەیەش كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام، لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناكی و مۆلیدەكانیان كاردەكەن.
كارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، نرخی ئەمێرێك كارەبا بۆ مانگی (11) تا بەرواری 26/11/2026 بە گوێرەی كاتژمێرەكانی كاركردنە، كە رەنگە لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاواز بێت و لەلایەن بەشی موەلیدات پسوولەی كارەبایان بۆ دەردەچێت و لەلایەن قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی سەرپەرشتی و چاودێری دەكرێت.
سەبارەت بە بەرنامەی كارەبا كردنی موەلیدەكانیش وەك ئێستا دەبێت و گۆڕانكاری تێدانەكراوە.
سەبارەت بە موەلیدەی ستییەكانیش، نرخی كیلۆوات ئاوەڕێك بۆ مانگی (11) بریتییە لە ( 547 ) دینار. هاوكات بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان (530) دینارە.