راچڵەكین -
لەئەنجامی روودانی تەقینەوەیەكی بەهێز لە نزیك خوێندنگەیەك لە ئەفغانستان، زیاتر لە 160 كەس كوژران و بریندار بوون كە زۆربەیان خوێندكارن.
میدیاكانی ئەفغانستان بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 28-11-2026، لە شاری ئەسەد ئاباد-ی سەر بە ویلایەتی كونار لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، تەقینەوەیەكی بەهێز لە نزیك خوێندنگەیە روویدا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانیش، تەقینەوەكە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 15 كەس و برینداربوونی 147 كەسی دیكە، كە زۆربەیان خوێندكارن.
حكومەتی ئەفغانستان لەبارەی رووداوەكە، راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە، تەقینەوەكە لەناو كۆگایەكی عەمباكردنی تەقەمەنی روویداوە، كە دەكەوێتە نزیك خوێندنگەیەك، بەهۆی بەهێزیی تەقینەوەكە، زیانێكی زۆر بەر خوێندنگەكە كەوتووە و زۆربەی قوربانییەكانیش خوێ،دكاری ئەو خوێندنگەیە بوون.
وەك لە راگەیەندراوەكەی حكومەتی ئەفغانستاندا هاتووە، لێكۆڵینەوە لەبارەی تەقینەوەكە دەستی پێكردووە و تائێستاش هۆكارەكەی نەزانراوە.