راچڵەكین - سپۆرت
یانەی ئامەد سپۆر-ی باكووری كوردستان گەڕایەوە رێچكەی سەركەوتنەكانی لە خولی نایابی توركیا و بەئەنجامی (2-1) گۆڵ لە یانەی گازی ئەنتاب-ی بردەوە و پێگەی خۆی لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەكە قایم كرد.
ئەمڕۆ شەممە 28-11-2026، یانەی ئامەد سپۆر لە گەڕی 13ی خولی نایابی تۆپی پێی توركیا، بووە میوانی یانەی گازی ئەنتاب و لە یارییەكی بەهێزدا یانەكەی باكووری كوردستان توانی بەئەنجامی (2-1) گۆڵ لە یانەی خانەخوێ بباتەوە.
بەم ئەنجامەش یانەی ئامەد سپۆر كە لە دوو یاریی پێشوودا نەیتوانی سەركەوتن بەدەستبهێنێت و هەردوو یارییەكەی دۆڕاندبوو، توانی بگەڕێتەوە سەر رێچكەی سەركەوتنەكانی و ئێستا بە كۆكردنەوەی 26 خاڵ، لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولی نایابی توكیا دێت.