نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە چەندە؟

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 203

راچڵەکین-

بە وتەی سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدە لەنێوان نۆ بۆ 11 هەزار دینارە.

فازڵ سەعید سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی رایگەیاند: نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدە لەنێوان نۆ بۆ 11 هەزار دینارە و لە هەندێک شوێنیش کە مۆلیدەکان زیاتر کارییان کردووە، نرخەکەی لەو بڕە زیاتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: زۆرینەی مۆلیدەکان لە 10ی ئەم مانگەوە دەستیان بە کارکردن کردووەتەوە و دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی کارەبا پسوڵەکانیان بۆ ئامادەکردین، لە کۆتایی ئەم مانگە دەست دەکەین بە کۆکردنەوەی پارە لە هاوڵاتییان 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن