هۆشداری دەدرێت لە ڕوودانی لافاو لەم ناوچانەی هەرێم

کوردستان

17 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 7

راچڵەكین-

شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی دەكات شەپۆلێكی چڕی بارانبارین ڕوو لەهەرێمی كوردستان بكات و كاریگەرییەكانی زیاتر لەسەر هەردوو پارێزگای هەولێرو كەركوك دەردەكەون.

ئاراس جەبار لەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە، ڕۆژی دووشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2026 نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست بەلاوازی كاریگەریەكانی بەردەوامی دەبێت و ئاسمان بە زۆری هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچڕپچڕ لە كات و شوێنی جیاجیادا ، پلەكانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ 2 تا 3 پلە نزمدەبنەوە .

ڕۆژی سێشەممە 1ی كانوونی یەكەمی 2026 كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆكەی دەریای ناوەراست بەتەواوی دەگاتە ناوچەكە لەگەڵ هاتنی بەرە هەوایەكی شێدار لە باشورەوە كە ئەمەش دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی دۆخێكی ناسەقامگیری لە كەش و بەرگەهەوای ناوچەكەدا كە لە ئەنجامدا هەورە بروسكە و بارانی بەخوڕ چالاك دەبێت بەسەر ناوچە جیاجیاكاندا و لەگەڵ ئەوەشدا وەك ئەوەی ئێستا چاوەروانكراوە مەترسی دروستبوونەوەی حاڵەتەكەی جاری پێشوو هەیە كە لە هەولێڕ روویدا بەتایبەت لە ئێوارەی سێشەمەوە كە پێشبینی دەكرێت هەوری سوپەرسێڵ بەسەر ناوچەكانی سنوری پارێزگای كەركوك و هەولێردا گەشەبكات كە ئەمەش توندترین بەشی دابارینی حاڵەتەكە دەبێت هەر لە تەرزە و بارینی بارانێكی زۆر و دروستبوونی لافاوی خێرا كە لەماوەیەكی كورتدا مەترسی دروستەكات.

بەگوێرە پێشبنییەكان بێت لە ئێوارەی سێشەمەوە تا پێش نیوەرۆی چوارشەممە 2ی كانوونی دووەم، لەسەرجەم ناوچەكان ئەگەری بارینی بارانێكی زۆر و باش هەیە لەگەڵ بارینی بەفر لەسەر لوتكەی چیا بەرزەكان ، پاشان كاریگەریەكانی لە نیوەرۆی رۆژی چوارشەمەوە لاواز دەبێت و بەشێوەی تاوە باران شەپۆلەكە بۆ رۆژانی دواتریش بەردەوامی دەبێت لەگەڵ زیاتر دابەزینی پلەكانی پلەكانی گەرما و بەرزبوونەوەی شێ و دروستبوونی تەمی درێژ مەودا. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن