حەوت توشبووی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی تۆماركران

کوردستان

22/05/2020     ژمارەی بینراو 326

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، حەوت كەسی دیكە لە سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون، كە سێ ژن و چوار منداڵن.

وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردووە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، حەفت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، سێ ئافرەتی تەمەن ٥٧ و ٣٠ و ٢٥ ساڵ و چوار منداڵی تەمەن ١٢ و ٤ و ٣ و ٢ ساڵان، بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون و هەموویان دانیشتووی شاری سلێمانین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن