پلەی گەرمای ناوچەیەكی كوردستان گەیشتە 35 پلەی ژێر سفر

کوردستان

13/02/2020     ژمارەی بینراو 636

راچڵەكین

چەند ناوچەیەكی سەر بە پارێزگای وان لە باكوور كوردستان، بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر، دەبنە ساردترین ناوچەی كوردستان و پلەی گەرما تیایاندا گەیشتە 35 پلەی ژێر سفر.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی كە زۆربەی ناوچەكانی باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتی گرتووەتەوە، بەتایبەتی پارێزگای وان، بووەتە هۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ و رێگەی سەدان گوندیش گیراوە.

بەگوێرەی دەزگاكانی كەشناسیی توركیا، لەچەند ناوچەیەكی سەر بە پارێزگای وان، پلەكانی گەرما گەیشتووە 35 پلەی ژێر سفر، كە بەدرێژایی چەندین ساڵی رابردوو، پلەی گەرما لەو ناوچانە هێندە نزم نەبووە.

لەچەند رۆژی رابردوودا بەهۆی هەرەسهێنانی بەفرەوە لە سنووری پارێزگای وان، ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان و كارمەندانی تیمەكانی فریاگوزاری گیانیان لەدەستدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن