ئەوقاف لەبارەی بینینی مانگ دێتە دەنگ

کوردستان

22/05/2020     ژمارەی بینراو 558

راچڵەكین

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆیە دێتەدەنگ كە لەناوچەیەكی هەرێمی كوردستان تۆماركراوەو دەردەكەوێت كە مانگ بینراوە، وتەبێژی وەزارەتەكەش دەڵێت: لە هیچ ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان مانگ نەبینراوەو سكاڵاش لەسەر ئەو كەسە تۆماردەكەین كە ڤیدیۆكەی بڵاوكردووتەوە.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە میدیاكانی یەكێتی راگەیاندووە: هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە كە باس لە بینینی مانگ دەكرێت لە قەزای سۆران لە هەرێمی كوردستان.

وتیشی: لیژنەی بینینی مانگ دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٢-٥-٢٠٢٠  چاودێری بینینی مانگیان كرد و نەبینرا، رایانگەیاند كە سبەینێ تەواوكەری مانگی رەمەزانە و یەكشەممە دەبێتە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان. 

لەبارەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی لە قەزای سۆران بڵاوبووەتەوە، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوەكرد كە سەرچاوە گرتە ڤیدیۆكە دیار نییە كوێیەو وتی:" بە دڵنیاییەوە مۆنتاج كراوەو ڤیدیۆی رابردووە، بۆیە وەزارەتی ئەوقاف بە مافی خۆی دەزانێت كە سكاڵا تۆمار بكات لەسەر ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت ئاشتی كۆمەڵایەتی بشێوێنن".



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن