ئەبوبەكر هەڵەدنی
راچڵەكین-
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی دەڵێت، لەكاتی هەڵبژاردنەكانی ٢٠١٨ ی پەرلەمانی كوردستان بەرپرسێكی دەستڕۆیشتووی یەكێتی لای بەرپرسێكی یەكگرتوو ووتبووی:" پارتی فێڵی لێكردین،لەسەر ئەوە ڕێكەوتبوین كەدەنگدەر هەر پێناسی باری شارستانی(تەسكەرە)ی پێ بێت،بۆیە ئێمە فریای دەرهێنانی ڕەگەزنامە(جنسیە)نەكەوتین وتەنها پشتمان بە تەسكەرە بەستووە."
ئەبوبەكر هەڵەدنی، لە نووسینكێدا كەلەهەژماری تایبەتی خۆی بەناوی (سەرقاڵ كردنی خەڵك بەشتی لاوەكیەوە!؟ گەمژاندنی خەڵك بەردەوامە!؟ وورووژاندنی خانەنشینی پەرلەمانتارانی خولی پێنجەم بەنموونە!؟) نوسیوویەتی:
"زۆر بابەتەكە درێژ ناكەمەوە،،ووروژاندنی ئەم بابەتە لەم كاتەدا لەپای چی !؟با ئەوانەی شارەزای یاساو قانونن وەڵام بدەنەوە!؟پارەی خانەنشینی وخانەنشین بوون ئیستحقاقێكە(زۆری وكەمی وعەدالەت پرسێكی ترە )لەگەڵ تەواو بوونی وەزیفەكە دێتەدی!؟پەرلەمانتارێك لەخولی پێنجەم كە دووساڵ ونیوی خولەكە ماوە یانی چی بچێت فۆرم پڕبكاتەوە!؟ چ ڕێكارو ئیجرائاتێك دەكرێت كەئەو لەخولەكە بەردەوامە وئەندامی پەرلەمانە ولەوەزیفەی گشتی دا خزمەت دەكات!؟"
"ئەمە جگە لەگەوجاندنی خەڵك وموزایەدات وئەوەندەی تر نابووت كردنی پەرلەمان وپەرلەمانتار هیچی تر نی یە!؟"
"ئەمە ساردكردنەوەی خەڵكە لەبەشداری هەڵبژاردن، تاڕێگا بۆ تەزویرو ساختەكاری بكرێتەوە بەساختەكاری سندوقەكانی دەنگدان پڕبكرێنەوە."
ئەبوبەكر هەڵەدنی دەڵێت:"لەكاتی هەڵبژاردنەكانی ٢٠١٨ ی پەرلەمانی كوردستان بەرپرسێكی دەستڕۆیشتووی یەكێتی لای بەرپرسێكی یەكگرتوو ووتبووی(پارتی فێڵی لێكردین،لەسەر ئەوە ڕێكەوتبوین كەدەنگدەر هەر پێناسی باری شارستانی(تەسكەرە)ی پێ بێت،بۆیە ئێمە فریای دەرهێنانی ڕەگەزنامە(جنسیە)نەكەوتین وتەنها پشتمان بە تەسكەرە بەستووە )."
"بڕۆ دەرگای دەمی جوێن فرۆشان لەسەر پەرلەمانتارو پەرلەمان بكەنەوە وكەچی بەعسی وپێشمەرگەكوژی وەك شێخ جەعفەری پارێزگاری پێشووی سلێمانی ئێستا لەسلێمانی زەویەكانی وەردەگرێتەوە،مستەشاری ئەنفالچی وپێشمەرگەوهاووڵاتی كوژی گۆڕ بەگۆڕ وخاوەنی سروودی(سەرۆكمان زێرە رووناكی چاوە ،كاكە سەدامە هێزی هەناوە)بەباوەش پارەی خانەنشینی پێشمەرگایەتی وسەربازی وەردەگرن."